
به‌ریز و به‌ریز بیت یادی هاۆری خۆشه‌ویست و كۆمۆنیست، پیشمه‌رگه‌ی دلێری كۆمه‌له هاۆری موحه‌مه‌دی حوسینی سوهراب نژاد ناسراو به (عومه‌ر)
هاۆری حه‌مه حۆسین ساڵی 1342له بنه‌ماله‌یه‌كی زه‌حمه‌تكیش دا له شاری سنه له دایك بوو. تا كه‌لاسی دووی راهنه‌مایی له‌م شاره ده‌رسی خۆیند و پاشان به هۆی نه‌داری یه‌وه بۆ یارمه‌تی دان به خانه‌واده‌كه‌ی ده‌ستی دایه كریكاری. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كه‌م بوو ناچار ده‌بوو بو په‌یدا كردنی بژی‌و شان بداته ژیر گه‌لێك كاری سه‌خت و تاقه‌ت پروكێن. فشاری كار و ژیانی پر له كوێره‌وه‌ری خۆی و هاو زه‌نجیرانی ده‌دیت و دڵی پر ده‌بوو له هه‌ستی خه‌بات له دژی نه‌زمی پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵ. هاوكات له‌گه‌ڵ شۆرشی ساڵی 57 كاك حه‌مه‌حوسین هاته ناو كۆری خه‌باتی سیاسیه‌وه و به وشیاری و ده‌رسێك كه له‌و شورشه وه‌ری گرتبوو، بوو به تێكۆشه‌رێكی پێشره‌و و كارزان. ئه‌و هه‌لسوراوانه و له رێزی پێشه‌وه دا به‌شداری خۆپیشاندان و ئیعترازه جه‌ماوه‌ریه‌كانی ده‌كرد.
له‌و سالانه دا خه‌باتی خۆی به جه‌معییه‌تی دیفاع له ئازادی و ئینقلابی شاری سنه‌وه گرێ دا و هه‌رله‌ویش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه و سیاسه‌ته‌كانی ئاشنا بوو، و بۆ به خه‌باتكاری ئه‌و ریگایه.
به شوێن هێرشی جمهوری ئیسلامی دا بو سه‌ر كوردستان له 28 ی گه‌لاویژی سالی 58دا كاك حه‌مه‌حوسینی وه‌ك هه‌ڵسووراوی ته‌شكیلاتی ئه‌ركی كۆ كردنه‌وه‌ی یارمه‌تی ماڵی و تداركاتی بۆ كۆمه‌له‌ی وه ئه‌ستۆ گرت.
به شوین رزگار كردنی شاره‌كانی كوردستان له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكه‌وه له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه دا له بنكه‌ی شه‌هید عه‌تای زه‌ندی ده‌ستی دایه كار و هه‌ڵسووران و له شه‌ری مێژووی و 24 رۆژه‌ی شاری سنه‌دا هاورییكی ماندوو نه‌ناسی پیشمه‌گه‌كانی كۆمه‌ڵه بوو، كاتێك پیشمه‌رگه‌كان شاریان چۆڵ كرد هاۆری حه‌مه‌حوسین به هۆی ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن رژیمه‌وه ناسراو بوو له شار هاته ده‌رو له 26ی گۆلانی 59دا هاته ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه و له ناوچه‌ی سنه سازمان درا. له ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی دا نموونه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا‌و به ده‌ربه‌ست و دڵسووز بوو.
هه‌موو ئاكاری شۆرشگیرانه‌ی هاۆری حه‌مه‌حوسین له بروا و ئیمانی به‌رزگاری كریكاران و زه‌حمه‌تكیشان سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت. كاك حه‌حه‌حوسین ساڵی 62 له لایه‌ن ته‌شیكلاته‌وه كرایه ئه‌ندام وئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر له به‌رێوه بردنی ئه‌رك و كاری شۆرشگیرانه‌ی دا قائیم تری كرد.
رێكه‌وتی 31ی گۆلانی ساڵی 63 رژیمی ج .ا هیزێكی زۆری له شاره‌كانی سنه، مه‌ریوان و كامیارانه‌وه كۆ كرده‌وه و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌موو چه‌شنه چه‌كێكی قۆرس هێرشێ هینایه سه‌ر به‌شی كوماسی و كه‌لاته‌رزان و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه تیپی 11ی سنه‌دا ده‌رگیر بوو. ئه‌م شه‌ره گه‌وره و نابه‌رابه‌ره ئاخرین مه‌یدانی خه‌باتی وشیارانه‌ی هاۆری حه‌مه‌حۆسین بوو، هاۆری حه‌مه‌حۆسین فه‌رمانده‌ی واحیدێك له پێشمه‌رگه‌كانی له ئه‌ستو بوو كه له لای سووركه‌وڵ و نیزل له گه‌ڵ دوژمن ده‌رگیر بوو، له‌م شه‌ره‌دا هاۆری حه‌مه‌حوسین جه‌ساره‌ت و كارزانی فه‌رماندیه‌كی لێهاتووی له خۆی نیشان دا و به وه‌ری به‌رز و خه‌باتكارانه‌وه له ریزی پێشه‌وه‌ی هاۆری یانی پیشمه‌رگه دا دوژمنیان سه‌نگه‌را و سه‌نگه‌ر ده‌شكاند و راویان ده‌نان، هاۆری حه‌مه حوسین كه‌وته به‌ر گولله‌ی به‌كرێ گیراوان و بریندار بوو و پاش چه‌ند سه‌عات به شعاری بژی سوسیالیزم وه گیانی به‌خت كرد و دریژه‌دان به رێگای پرِ له شانازی ریگای رزگاری هه‌موو چه‌وساوه‌كان ریگای ئازادی و سوسیالیزمی به ئیمه سپارد.
یادی فیداكاری و گیانبازی و راوه‌ستاوی ئه‌م هاوری یه له پیناو وه دی هینانی ئامانجه‌كانی دا یادی شیلگیر بوونی له ریگای رزگاری چه‌وساوه‌كان دا ریز لی ده‌گرین.